له ده شاری پارێزگای سنه هه‌شت شاریان له ساڵۆنی سینه‌ما بێبه‌شن.
پارێزگای سنه که حه‌شیمه‌ته‌که‌ی سه‌روو یه‌ک میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار که‌سه، ته‌نیا سێ سینه‌مای چالاکی هه‌یه. له حاڵێکدا ستانداردی جیهانی بۆ هه‌ر ٢٠ هه‌زار که‌س ساڵۆنێکی سینه‌مایه، به‌ڵام ئێران ئه‌و نێونجه نیزیک به ٢٠٠ هه‌زار که‌سه.
ئیسلام‌ئابادی ڕۆژاوا، کامیاران، گه‌یلانی ڕۆژاوا، هه‌رسین، تیکاب، ساینقه‌ڵا، بانه، پیرانسار، دێولان، ئیلام، ئابدانان، پاوه، سه‌ڵماس، سه‌رپیڵی زه‌هاو، نه‌غه‌ده، دێهلۆڕان، بۆکانو سه‌رده‌شت چه‌ند شارێکی کوردستانن که هه‌ر سینه‌مایان نییه.
که‌میی ساڵۆنی سینه‌ما له کوردستان له حالێک دایه که پارێزگای سنه جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کیی به‌رهه‌مهێنانی کورته‌فیلم له ئێرانه.
شایانی باسه نیزیک ١٧ ساڵ پێش ئێستا ٧ سینه‌مای چالاکی هه‌بوو.