هاووڵاتییه‌کی کورد له شاری خۆی دوای ڕفاندنی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکڕاسی‌و مافی مرۆڤی کوردستان، ته‌رمی هاووڵاتییه‌کی کورد به ناوی حه‌سه‌ن موسالوو دوای ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره دۆزرایه‌وه.
حه‌سه‌ن مووسالو ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردانی ئه‌و مانگه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراودا راگه‌یه‌ندرا که حه‌سه‌ن مووسالوو به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر کرا، به‌ڵام دوای دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی حاشا له‌وه ده‌کا ئه‌ویان گرتبێ‌و له زیندان کوژرابێ.
که‌سانی نیزیک له حه‌سه‌ن موسالوو به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌و له ماڵی باوکی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه‌و تا نیزیک به دوو حه‌وتوو نه‌یانتوانیوه له‌لای هیچ کام له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم سه‌رو سۆراغی بکه‌ن.