جه‌نازه‌ی کۆڵبه‌رێکی کورد له به‌رزاییه سنوورییه‌کانی ورمێ له شوێنێک به ناوی ” چل میری شه‌هیدان” دۆزرایه‌وه.
ئه‌و کۆڵبه‌ره کورده که ناوی کامڕان پوورسهموویان بووه، زیاتر له شه‌ش مانگ له‌وه پێش له چیا سنوورییه‌کانی نێوان تورکیه‌و ئێران که‌وته ژێر ڕنوو. ئه‌و شه‌وی ١٦ ی سه‌رماوه‌ز له شه‌وداو له‌کاتێکدا باوبۆرانێکی سه‌خت هه‌ڵیکردبوو، له هاوڕێیانی دادهبڕێو ده‌که‌وێته ژێر ڕنوو.
ناوبراو که خه‌ڵکی گوندی ” شیبان” له ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ بوو، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ماڵ‌و منداڵی ژن‌و دوو منداڵه‌که‌ی ڕووی له کاری پڕ مه‌ترسیی کۆڵبه‌ری کردبوو.