پاش نیوەڕۆ دووشەممە٧ی خەزەڵوەی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرابەری٢٩ی ئۆکتوبری ٢٠١٨ی میلادی هەیئەتێکی تەڤگەری چاکسازیی کوردی سووریە(حرکە الاصلاح الکردی سوریا)سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد ،و لەلایەن بەرپرسی بەشی پێوەندییەکان خالیدوەنەوشە پێشوازییان لێکرا دوایی بەخێر هێنان و باس وباتیکی پیوەندیدار بە رووداوەکانی ڕۆژ و کێشەی کورد و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڤین و هەڤاڵانی تەڤگەری چاکسازی بەبۆنەی هاوخەمی خۆیانیان بە بۆنەی هێرشی هەوایی و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و شەهید و برینداربوونی پۆلێک کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە دەربڕی.
شاندی تەڤگەری چاکسازی پێکهاتبوون لە بەڕیزان : فیسەڵ یوسف سکرتێری تەڤگەراچاکسازی، کازم خڵیفە ئەندامی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی
میزوشاعبدولحمید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی
ولید فەرمان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی
جدعان عەلی لێپرسراوی مەکتەبی پێوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا هەر دووک لایەن لەسەر لە هاوکاری و هاوپێوەندی بەردەوام پێداگرییان کردەوە .