هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبونەوەی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئەنترناسیونالدا بەشداری کرد کە لە وڵاتی سوئیسو لە شاری ژنێڤ گیرا.
ڕۆژی هەینیو شەممە، ١١و ١٢ی پووشپەڕ لە بنکەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە بەشداریی هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک مستەفا شەلماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوەیە بە قسەکانی جۆرج پاپاندرۆف، سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئەنترناسیونالو بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی قوربانیانی تێرۆر دەستی پێکرد.
پاپاندرۆ له قسهکانیدا باسێکی کورتی لە چوونە دەرێی بریتانیا لە یەکیەتیی ئووروپا کردو گوتی لە دنیایەکدا کە رۆژ بەرۆژ بە جیهانیتر دەبێ، وڵاتانێك هەن کە چیدی نایانهەوێ قورساییو بەرپرسایەتیی زیاتر بخەنە سەر شانیانو ئەوەش دژایەتیی هەیە لەگەل بیرۆکەی رێکخراوەکانی وەک سۆسیالیست ئەنترناسیونال کە تێیدا هەموو جیهانی بیر دەکەینەوەو لە کردوەشدا له کاتی پێویستدا دهتوانی جیهانی یان ناوچەییش ههڵوێست بگرێ.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا لویس ئەیالا، سکرتێری ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست ئاماژەیەکی کورتی بە بارودۆخی حیزبەکانی ئەندام لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال کردو قسەکانی لە پێوەندی لەگەڵ قەیرانی ئابووریی دنیاو هەروەها تێکچونی ژینگە درێژه داو گوتی راوهستهکردن له سهر نابهرابهری یهکێک له گرینگترین باسهکانی کاری ئێمه له سالانی رابردوودا بووه.
له بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوکەدا مایکل مولێر، له لایهن نهتهوه یهکگرتووهکان ئاماژهی به گرینگی دهوری ریکخراوه نێودهوڵهتییهکان کردو گوتی بۆ دهستهبهر کردنی ئامانجهکانی گهشهی پایدار وهک دهزانن دهبی ههر سێ خالی ئاشتی، گهشهو مافی مرۆڤ وهک یهک بایهخی پێبدرێو ههموومان ئهرکدارینو دهبێ دهوری خۆمان بگێرین.
لەو بەشە لە باسەکانی کاری کۆبوونەوکەدا نوێنەرانی حیزبە کوردییەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، وەک؛ کاک مستەفا شەلماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان؛ کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان؛ کاک هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کودستان؛ کاک سالح موسلم، هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتی دێموکرات پ.ی.د؛ کاک عەبدولحەمید دەروێش، سکرتێری پارتی پێشرەوی کورد لە سوریەو، کاک بابان ئەلیاسی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران قسەیان کرد.
کاک مستەفا شەلماشی لە باسەکەیدا تیشکی خستە سەر پرسی کورد لە ئێرانو ناوجەو گوتی کورد تەنیا هێزێکی نیزامی لە مەیدانی شەر دژی تیرۆریزمەو، له راستیدا خهریکه له ههمووان بهرگری دهکاو، لەو پیوەندیەدا داوای پشتیوانی بۆ کورد کرد.
بەڕێزان لەپیوەندی لەگەل پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، هەروەها سەرکوتو لەسێدارەدانی زیندانیان سیاسی لەو وڵاتەو؛ نەبوونی هیچ ئازادییەک لە رۆژهەلاتی کوردستانو ئێراندا قسەی کردو دۆخی محەمەمەد سەدیق کەبودوەندی بە نموونە هێنایەوە.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ پرسی وتوێژو داواکردنی مافەکانی کورد ئاماژهی به تێرۆری دوکتور قاسملو کردو داوای پشتیوانی لە سۆسیالیست ئەنترناسیۆنال کرد بۆ وەگەڕخستنەوەی پروەندەی دوکتور قاسملوو.
جێی باسە کە شاندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ زۆر لە نوێنەرانی حیزبە سیاسیەکانی بەشدارو هەروەها کاربەدەستانی حکومەتیی وڵاتان دیدارو چاوپێکەوتنی کرد.
جێگای ئاماژەیە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن شاندی حیزبەوە مێزێکی تایبەت بەنوسراوەو پەیامو وێنەی زیندانیانی سیاسیو ئیعدامکراو و کۆلبەرانی کورد ئامادە کرابوو.
شاندی حیزب لەو کۆبوونەوەیە لە کاک مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، گولالە شەرەفکەندیو مەولوود سوارە ئەندامانی رێبەریی حیزبو بە هاورێیەتی زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سویس، خەسرەو مستەفانەژاد، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە سویس، رێبوار موسەوی بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلات (سویس) خاتوو پەروین شەکوری بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان (سویس) و خاتوو سانا فەتحی، پێکهاتبوو.